ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، دایە فاتمە کەریمی، ژنە نیشتمانپەروەر، خەمخۆر و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات و دایکی شەهیدێکی کوردستان و خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێزی سەر بە شاری مەهاباد، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
دایە فاتمە ژنێکی دڵسۆز و خەمخۆری نیشتمانەکەی بوو. لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستاندا کوڕێکی بە ناوی محەممەد مام مستەفایی لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بووە.
ناوبراو بە درێژایی تەمەنی هەموو ئاواتی ئەوە بوو کە ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێ کە بەداخەوە مەرگ مەودای پێنەدا بەو ئاواتە بگات.
تەرمی دایە فاتمە لە گۆڕستانی ئاوایی کۆسەکەرێز و لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا، بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.