کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاخووندەکان لە ئێراندا لە بیری بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی خۆیاندانە

11:06 - 15 رێبەندان 2720

دۆخی ئابووریی و پێوەرە ئابوورییەکان لە ئێراندا دەرخەری ئەوەن ئاخووندەکان لە ئامریکاییەکان زۆرتر پێویستییان بە مامەڵەی ئابووریی هەیە.

"ئایلان بێرمەن" جێگری باڵای شۆرای سیاسەتی دەرەوەی ئامریکا وتوویەتی: "کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە تەواوی هێزەوە کار دەکەن ئامریکا بە قەناعەت بگەێنن ڕێژیمی ئێران سەری بۆ سیاسەتەکانی ئامریکا بەرنەداوەتەوە و ئامریکاییەکان لە سیاسەتەکەیان لە هەمبەر ئێرانەوە سەرکەوتوو نەبوونە".

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەوانەیە بە ڕواڵەت پیشان بدەن کە پێیان خۆش نییە بگەڕێنەوە بۆ بەرجام؛ بەڵام دەیانهەوێ ڕێککەوتنێکی دیپلۆماتیکی نوێ لەگەڵ ڕۆژئاوا واژۆ بکەن.

بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران ڕێژەیەکی بەرچاو لەخەڵک تووشی هەژاریی بوونە و هەڵاوسانی ٥٠ لەسەدی لە بازاڕەکانی ئێراندا بووەتە هۆکارێک خەڵک سەبارەت بە کڕینی کاڵا ئەساسییەکانی ژیان توانایی خۆیان لە دەست بدەن.

هەمووی ئەو کێشانە بوونەتە هۆکارێک کە کاربەدەستانی ڕێژیم هان بدات بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵەتی "بایدێن".