کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرانەوەی پێشانگای کتێب لە شاری شوێشەی کەڵاتەرزانی سنە

12:21 - 26 خەزەڵوەر 2726

لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەرەوە پێشانگای کتێب لە شاری شوێشە سەر بە ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بە هەوڵی ڕێکخراوی "ژیلەمۆی کتێبی کوردستان" بە ڕووی خەڵکی ناوچەکە، خوێنەران و کتێبدۆستاندا کرایەوە و هەتا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، لە شاری شوێشە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پێشانگای کتێب بە بەشداریی ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە و ئاواییەکانی ناوچەی کەڵاتەرزان بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی "خوایە وەتەن ئاوا کەی" لەلایەن کۆڕی سروودی منداڵانەوە بە جلوبەرگی ڕازاوەی کوردییەوە دەستی پێکرد.

دواتر کتێبەکان خرایە بەر دیدی خوێنەرانەوە و پێشوازییەکی گەرم لە پێشانگاکە کرا.

لەو ڕێوەسمەدا چەندین چالاکیی دیکەی کەلتووری و فەرهەنگی بەڕێوە چووە.

لەو پێشانگا حەفتەییەدا، منداڵان، لاوان، ژنان و کچان و دەیان کەسایەتیی ئەدەبی، ژینگەپارێز و چالاکانی مەدەنییەوە بەشداریی چالاکانەیان تێدا کردووە.

ئەم چالاکییە فەرهەنگییە، لەلایەن ڕێکخراوی ژیلەمۆی کتێبی کوردستانەوە ڕێک خراوە.