کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ئادیداس" ڕێژیمی ئێرانی خستە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە

11:57 - 2 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: شیرکەتی "ئادیداس" کە کەلوپەلی وەرزشی بەرهەم دێنێت، ڕێژیمی ئێرانی لە لیستەی خۆیدا لابرد و بە فەرمی خستە ئەو ڕێژیمەی خستە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.

بەپێی ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان، لە بەرەبەری نزیکبوونەوەی پەسندکردنەوەی دووبارەی گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران، شیرکەتی ئادیداس، کە کەلوپەلی وەرزشی بەرهەم دێنێت و مارکێکی جیهانییە، ڕێژیمی ئێران لە لسیتەی خۆیدا لابرد و بە فەرمی خستە لیستەی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە.

ماڵپەڕی ئەو شیرکەته ئاڵمانییه کە بە زمانە جیاوازەکانی دنیا خزمەتگوزاری بە مووشترییەکانی دەدات، لە بەشی "PERSONALIZE" ناوی ڕێژیمی ئێرانی لابردووە.

لە دوای ئەوەی کە ئامریکا لەبەرجام کشایەوە، خولێک لە گەمارۆی ئابووریی نوێ دژی ڕێژیمی ئێران پەسند کرایەوە. هەروەها جان بۆڵتن، جەختی کردەوە کە سیاسەتی پەسندکردنی گەمارۆی ئابووری دژی ئەو ڕێژیمه بە خێرایی ئەنجام دەدرێت.

هاوکات "ستیو منوچێن" وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە بارەی پەسندکردنی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە باسی لەوە کرد، لە سێ ماوەی دیاریکراوی سێ هەتا شەش مانگەدا، گەمارۆ ئابوورییەکان دژی ڕێژیمی ئێران پەسند دەکەینەوە.

ئامریکا بڕیاری داوە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ئەمساڵ خولێکی نوێ لە گەمارۆ ئابوورییەکانی دژی ڕێژیمی ئێران پەسند بکاتەوە.

لە دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، هەتا ئیستا چەندین شیرکەت و دامەزراوەی بازرگانی و پیشەیی لە ئێران کشاونەتەوە.