تێئۆ فرانکێن، وەزیری بەرگریی بێلژیک، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند کە حکوومەتی ئەم وڵاتە دوای هەوڵدان بۆ ئەوەی ناوی سپای پاسداران بخرێتە ناو پێڕستی «ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان»ی یەکیەتیی ئورووپاوە، ئێستا هەمان هەوڵ لە بەرانبەر حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیدا پەیڕەو بکات.
وەزیری بەرگریی بێلژیک حوسییەکانی بە یەکێکی تر لە دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە وەسف کرد و سپاسی ماکسیم پرۆڤۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی لەبەر هەوڵ و هەنگاوەکانی لەم پێوەندییەدا کرد.
ئەمڕۆ لە زۆربەی وڵاتان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا، گرووپی حوسییەکانی یەمەن وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناسێندراوە.
لەم پێناوەدا چەندین وڵات و لایەنی فەرمی، لەوانەش ئەمریکا، عەرەبستان، ئێمارات، کانادا، ئوسترالیا، نیووزلەند، بەحرەین، مالێزی، ئۆکراین و دەوڵەتی یاسایی یەمەن، حوسییەکانیان خستووەتە ناو پێڕستی تێرۆرەوە.
ئەم هەنگاوە دوای زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان، تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و مەترسیی خستنەسەر هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور نراوە.