کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوپەیمانی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان سەکۆیەکی مووشەکیی حوسییەکانی لە سوعدە لەناو برد

12:58 - 28 خەزەڵوەر 2726

هاوپەیمانیی سەربازیی بە سەرکردایەتیی عەرەبستان ڕایگەیاند کە سەکۆیەکی هەڵدانی مووشەکی بالستیکی حوسییەکان سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە پارێزگای سوعدە لە باکووری یەمەن تێکشکاندووە و لەناو بردووە.

تورکی ئەلمالکی، وتەبێژی هاوپەیمانییەکە، ڕایگەیاند کە حوسییەکان ئەم سەکۆیەیان بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باشووری عەرەبستان بەکار هێنابوو.

پێشتر ئەم هاوپەیمانییە هەواڵی پووچەڵکردنەوە و لەناوبردنی مووشەکێکی بالستیکی ڕاگەیاندبوو کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەرەو باشووری عەرەبستان ئاراستە کرابوو.

هاوکات تورکی ئەلمالکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەم هاوپەیمانییە، چوار مووشەکی بالستیک کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی تێکشکاندووە کە بەرەو باشووری عەرەبستان هاویشترابوون.