کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە ئاوایی قاسملوو

14:09 - 28 خەزەڵوەر 2726

شەوی پێنجشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، حاجی سمایل وەلیزادە خەڵکی ئاوایی قاسملوو و باوکی شەهید وەلی وەلیزادە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بوو.

حاجی سمایل باوکی شەهید وەلی وەلیزادە کادری بەوەجی حیزب بوو کە لە هاوینی ساڵی ٧٤ی هەتاویدا لە دەشتەکان شەهید کرا.

ناوبراو هەتا ئەو کاتەی لە ژیاندا مابوو، وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات و کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا و گۆڕستانی ئاوایی قاسملوو بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.