کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاستی گەشەی ئابووریی ئێران لە جیهاندا لە نزمترین پلە دایە

17:02 - 18 رێبەندان 2720

هەواڵدەریی "بلۆمبێرگ" کە ساڵانە  سەرکەوتووترین ئابووریی لە جیهاندا لە باری نوێگەرایی هەڵدەسەنگێنێت؛ بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاندووە ئێران لە دوای "توونس، ئۆکراین و ئەلجەزیرە" لە خوارترین ئاستی گەشە و نوێگەریدایە.

ئەو ناوەندەی لێکۆڵینەوە پێوەری جۆراوجۆری بۆ لێکدانەوەی هێز و زانست لەبەرچاو دەگرێت.

پێوەرەکانی وەک ڕێژەی سەرمایەگوزاریی تایبەت بە بەرهەمهێنان و گەشە، توانایی و بەرهەمهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری و ڕێژەی شیرکەتە بەرهەمهێنەرەکان، ڕێژەی تۆمارکردنی داهێنان، خاوەنداریەتیی مەعنەوی" و پێوەری دیکە هەڵەسەنگاندنیان بۆ دەکرێت.

دیاریکردنی ئابووریی ئێران لە خوارەوەی ئەو لیستە لەکاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران ئیدعا دەکات لە ڕیزی ٦ وڵاتی پێشکەوتووی جیهانە لە باری ئابوورییە و دەیهەوێت مرۆڤ بنێرێتە بۆشایی ئاسمان و واکسەنی کۆرۆنا دروست بکات.