کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاسەوارە مێژووییەکانی وڵاتانی دراوسێ لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە نوژەن دەکرێنەوە

18:09 - 27 بەفرانبار 2720

"عەلی ئەسغەر مونسان" وەزیری ئاسەوارە مێژووییەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی هەوڵ دەدەن ئاسەوارە مێژووییەکانی وڵاتانی دراوسێ نوژەن بکەنەوە.

"تاقی کەسرا" یەکێک لەو ئاسەوارانەیە کە کاربەدەستانی ڕێژیم لە عێراق دەیانهەوێ سەرنیای بکەنەوە و بڕی ٦٠٠ هەزار دۆلاریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردوووە.

"تاقی کەسرا" لە شاری "تیسفوون"هەڵکەوتووە و مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی "ساسانیان".

ئەو کارەی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان لەبەرەبەری لەنێوچووندانە.