کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاشتی خەڵکی کوردستان لەگەڵ ژینگە درێژەی هەیە

16:05 - 8 جۆزەردان 2715

کوردستان میدیا: لایەنگرێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سەردەشت، دوای ساڵێک راگرتن و پێڕاگەیشتن بە ٥٨ کەو، لە داوێنی سروشتدا ئازادی کردن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شەپۆلی نوێ ئاشت‌بوونەی هاووڵاتییانی کورد لەگەڵ سروشت، لایەنگرێکی ژینگە پارێزی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ئیدریس عەلیزادە٥٨ کەوی دوای ساڵێک راگرتن و چارەسەرکردنی ئازارەکانیان لە داوێنی سروشتدا ئازاد کرد .

ئەو هاووڵاتییە کوردە ئەو کەوانەی، لە راوچییەکان کڕیبووەوە و پاش ساڵێک پێڕاگەیشتن و چارەسەری ئازارەکانیان لە سروشتدا بەردا.

هەروەها چەند رۆژ لەمەوبەر، ژمارەیەک لە راوچییەکانی چیای شاهۆ کە چەندین ساڵ سەرقاڵی راو و گرتنی کەو بوون، ١٨ کەویان لە قەفەس ئازاد کرد.

شەپۆلی ئاشتبوونەوە لەگەڵ سروشت لە شارەکان و ناوچەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'ئەحمەد عەزیزی\'\' راوچیی خەڵکی گوندی \'\'دەرەکێ\'\' لە ناوچەی هەورامان دەستی پێ کرد.

دواتر راوچییانی کورد لە تێکرای پارێزگاکانی کوردستان بە شکاندنی قەفەس و ئازادکردنی کەوەکانیان بۆ داوێنی سروشت، لەگەڵ سروشتی کوردستان ئاشت بوونەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هاووڵاتییانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات بە شکاندنی چەکی راوکردن، خاوێن‌کردنەوە و پاراستنی ژینگە ئاشتیان لەگەڵ ژینگەی کوردستان دەست پێکردووە.