دوایین ئاماری قوربانییان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی کوردستان بڵاو کرایەوە.
ئەم ئامارانە لەلایەن بەرپرسانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پارێزگاکانەوە بڵاو کراوەتەوە و بەم شێوەیەیە:
لە پارێزگای ورمێ بەگشتی ١٩٠٤ تووشبوو هەیە کە تا ئێستا ١٤١ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٢ حاڵەتی نوێی دیکە تۆمار کراون.
لە پارێزگای ئیلام سەرجەم تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٤٣٨ کەس بووە کە ٤٥ کەسیان گیانیان لەدەست داوە و ٦ کەسی تووشبووی دیکە بەم ڕێژەیە زیاد بووە.
لە پارێزگای سنە تا ئێستا سەرجەم ٩٧٦ کەس تووش بوونە، ١٠٨ کەسیش گیانیان لەدەست داوە و ٢٢ حاڵەتی تووشبووی نوێ ڕاگەیەندراوە.
بەگشتی ئەو کەسانەی لە پارێزگای کرماشان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووش بوونە، ٨٥١ حاڵەت بووە و لەم ڕێژەیە ٥٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢٣ تووشبووی نوێ ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە ئاماری پارێزگاکانی سنە، کرماشان و ئیلام، ڕۆژی ١ی بانەمەڕ تۆمار کراوە، بەڵام ئاماری پارێزگای ورمێ تا ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە و ئەم ئامارەی پارێزگای ورمێ ڕۆژی ٣١ی خاکەلێوە بڵاو کراوەتەوە.