کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ پێترا بایەر ئەندام پارلمان لە حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئوتریش دیداری کرد

14:12 - 24 خەزەڵوەر 2726

ڕۆژی هەینی ٢٢ی خەزەلوەری ١٤٠٥، محەممە فەقێ‌عەلی بەشی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش سەردانی بەڕێز خاتوو پێترا بایەری لە دەفتەری کارەکەی لە کلوبی پارلەمانتارانی حیزبی سۆسیال دێموکرات کرد و لە ماوەی نزیکەی کاتژمێرێک دانیشتن و ئاڵگۆڕکردنی بیروڕا، لەسەر چەند خاڵی گرینگی پەیوەندیدار بە پرسی کورد بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی و هەروەها ئێران و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرا.
خاتوو بایەر، لە حیزبی سۆسیال دێموکراتی ئوتریش ئەندام پارلمانە و سەرۆکی یەکەمی کۆبوونەوەکانی شۆرای پارلەمانی ئورووپایە بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی سۆسیال دێموکراتە.