کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەتا ئێستا ئارد بەسەر ئاواییەکانی پارێزگای ورمێدا دابەش نەکراوە و سەرماش کەمیی تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە

13:53 - 24 خەزەڵوەر 2726

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیک بە دوو مانگ لە وەرزی پاییزی ساڵی ١٤٠٥، هێشتا بەشە ئاردی خەڵکی ئاواییەکانی پارێزگای ورمێ دابەش نەکراوە و ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئیدارە پێوەندیدارەکان ڕایانگەیاندبوو کە بۆ هەر تاکە کەسێکی خەڵکی ئەو ئاواییانە لە مانگێکدا، ٧ کیلۆ ئارد دەدەن، بەڵام هەتا ئێستا هاووڵاتییان ئەو بەشەیان پێ نەدراوە.

لە ئێستادا زۆربەی خەڵکی ئاواییەکانی پاریزگای ورمێ لە گەل کەمیی ئارد و نان بەرەوڕوون و ناچارن ئارد و نان بە نرخی ئازاد و چەند قات بکڕن.

شایانی باسە لە کۆتایی هاویندا لە کاتی پێدانی گەنم بە سیلۆکان نرخی یەک کیلۆ گەنم ٤٠ هەزار تمەن بووە و نرخی ئاردیش بە ٣٠ هەزار تمەن بوو، بەڵام ئێستا نرخی یەک کیلۆ گەنم بۆ  ٦٠ هەزار تمەن و ئاردیش بۆ ٥٠ هەزار تمەن بەرز بووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، خەڵکی ئاواییەکانی کوردستان، هێشتا سەرما نەهاتووە کەمیی سووتەمەنی تەنگی پێهەڵچنیون؛ بە شێوەیەک کە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە ١٠ میلیۆن تمەن بەرز بووەتەوە و زۆربەی خەڵکی ئاواییەکان وەک ساڵانی پێشوو، بۆ گەرمکردنەوەی ژوورەکان لە سووتاندنی دار کەڵک وەردەگرن.

کاربەدەستانی ڕێژیم لە پارێزگای ورمێ ساڵانێکە سیاسەتی قڕکردن و برسیکردنی خەڵکیان گرتووەتە بەر و هاووڵاتییانیان لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کردووە.