کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كوژرانی لاوێکی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە تەقەی ڕاستەوخۆی تێرۆریستانی سپای پاسداران

13:55 - 24 خەزەڵوەر 2726

ئێوارەی هەینی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٥ی هەتاوی، شایان زارعی، تەمەن ٢٣ ساڵ و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لە کاتێکدا لەگەڵ دوو هاووڵاتیی دیکە لە نزیک شارۆچکەی کۆزەران لە دەوروبەری کرماشان بە ئۆتۆمبێل لەڕێگادا بوون، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران و ئەم لاوە کوردە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر دۆخ و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییەی دیکە کە لە کاتی ڕووداوەکەدا لەگەڵ شایان زارعی بوون، لەبەر دەستدا نییە.

شایانی باسە ساڵانە دەیان هاووڵاتیی کورد و بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران  گیان لەدەست دەدەن و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند حاڵەتی لەو چەشنە لە کوردستان و بەلووچستان ڕوویان داوە.