کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری قوربانییانی ئەلکولی ساختە لە ئێراندا بڵاو کرایەوە

17:58 - 8 بانەمەڕ 2720

لە ئێران ئاماری ئەو قوربانییانەی کە بەهۆی بەکارهێنانی ئەلکولی ساختەوە گیانیان لەدەست داوە، بڵاو کرایەوە.

ڕاوێژکاری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ئاماری ئەو کەسانەی کە بەهۆی ئەلکولی ساختەوە گیانیان لەدەست داوە، ٥٢٥ کەس  و ئاماری گشتیی ئەو کەسانەی ژەهراوی بوونە، ٥٠١١ حاڵەت ڕاگەیاندووە.

لە کۆی ئەو ٥٠١١ کەسە، ٩٥ کەس بیناییان لەدەست داوە و ٤٠٥ کەسیش گورچیلەیان زیانی بەرکەوتووە و پێویستییان بە دیالیز هەیە.

لە ئێران دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە گوایە خواردنەوە ئەلکولییەکان پێش لە تووشبوون به کۆرۆنا دەگرێت، بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە خواردنەوەی ئەلکولی ساختە گیانیان لەدەست دا.

ڕێژیمی ئێران لە هەر بوارێکدا لە بڵاوکردنەوەی ئاماری ڕاست خۆ دەبوێرێت، بۆیە ئاماری قوربانییان بە  ئەلکولی ساخته زۆر لەوە زیاترە کە بڵاو دەکرێتەوە.