لە ماوەی کەمتر لە چوار مانگدا، ٢٠ ڕووداوی کار لە کەوتنە ناو ئامێر یان گیران لە نێوان پارچەکانی ئامێرە پیشەسازییەکاندا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٠ کرێکار و برینداربوونی ١٠ کرێکاری تر و تەنیا لە مانگی خەزەڵوەردا، بەو هۆیەوە ٥ کرێکار گیانیان لەدەست داوە.
پارێزبەندیی نەگونجاو، دەستپێڕاگەیشتن بە پارچە جووڵاوەکان، نەبوونی ئامێری ڕاگرتنی کتوپڕ، ناستانداربوونی ئامێرەکان و نەبوونی ئیمەنیی کار لەو مەترسییانەن کە لە کاتی کۆنتڕۆڵنەکردندا، کرێکاران تووشی زیان دەکەن و بەو هۆیەوە لە چوار مانگدا ١٠ کرێکار گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئامێرەکانی وەک پەستان، میکسێر، خەمیرگیر، وردکەر و گۆشتبڕە پیشەسازییەکان و ئەو ئامێرانەی کە بۆ ئاسانکاریکردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانیش بەکار دێن، لە زۆر حاڵەتدا بوونەتە شوێنی ڕووداوی دڵتەزێن، پچڕانی ئەندامەکانی جەستە یان تەنانەت مردنی کرێکاران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیلنا، لە سەرەتای مانگی گەلاوێژەوە تا ٢۵ی خەزەڵوەری ١۴۰۵، بە لانیکەم ٢٠ ڕووداوی پەیوەندیدار بە کەوتنە ناو ئامێر یان گیران لە نێوان پارچەکانی ئامێرە پیشەسازییەکاندا ڕوویان داوە.
لەم ڕووداوەدا، ١٠ کرێکار گیانیان لەدەست داوە و ١٠ کەسی تریش بریندار بوون. لە نێوان بریندارەکاندا، ٦ کەس تووشی بڕانەوەی ئەندامەکانی جەستەیان بوون.
میکسێرەکان بە ٤ ڕووداو و ئامێرەکانی پەستان (پریس) بە ٣ ڕووداو، پڕکارترین ئامێرەکان بوون لەم ڕووداوەنەدا.