کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شارۆچکە و کۆمەڵگە نیشتەجێبووە نوێیەکانی کرماشان پێویستی بە دروستکردنی ٤٢ قوتابخانەیە

13:26 - 27 خەزەڵوەر 2726

بەڕێوەبەری گشتیی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی قوتابخانەکانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند کە بۆ دابینکردنی پێداویستیی پەروەردەیی لە شارۆچکە و کۆمەڵگە نیشتەجێبووە نوێیەکانی پارێزگاکەدا، پێویستە ٤٢ قوتابخانەی نوێ دروست بکرێت.

مەرزبان نەزەری ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خەزەڵوەر ئاماژەی بەوە دا کە ماددەی ١٨ی یاسای شۆراكانی پەروەردە و فێرکردن سەبارەت بە پێشبێنیکردنی شوێنی فێرکاری لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی سەروو ٢٠٠ یەکەدا، لە پارێزگای کرماشان جێبەجێ نەکراوە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووان و قوتابییان لە شارۆچکە نوێیەکاندا، چڕبوونی پۆلەکان زیادی کردووە.

 ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە نزیکەی ٨٦ هەزار قوتابی تەنیا لە ناوچەی سێی شاری کرماشاندا خەریکی خوێندنن و کەمیی جێگای خوێندن بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پۆلەکان.

شایانی باسە هەتا ئێستا تەنیا ١١ قوتابخانە لەو ناوچانەدا دروست کراون و دروستکردنی سێ قوتابخانەی تریش پڕۆسەی دروستکردنەکەی ڕاوەستاوە.

 لە پارێزگای کرماشاندا نزیکەی ٣٤٠ هەزار قوتابی لە ٣٦٠٠ قوتابخانە و لەژێر چاودێریی ٢٧ هەزار مامۆستادا خەریکی خوێندنن.