لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام قوربانی دەستێنێت و ئاماری تووشبووانیش لە هەڵکشاندایە.
دوایین ئاماری قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چوار پارێزگای کوردستانی ڕۆژهەڵات بەم شێوەیەیە:
پارێزگای سنە
لە پارێزگای سنە سەرجەم ٩٠٦ کەس تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و ٩٩ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە.
پارێزگای ئیلام
لە پارێزگای ئیلام ٤١٨ کەس تووشبوونە و ٤٤ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
پارێزگای کرماشان
لە پارێزگای کرماشان سەرجەم ٥٢٦ کەسی تووشبوو هەیە و لەو ڕێژەیە ٥٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.
کاربەدەستانی ڕێژیم لەو پارێزگایە باسیان لەوە کردووە، دۆخی ئەو پارێزگایە بەهۆی کۆرۆناوە سوورە.
پارێزگای ورمێ
١٦٩١ حاڵەتی تووشبوو لە پارێزگای ورمێ هەیە و تا ئێستا ١٢٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی نەبوونی ئیمکاناتی دەرمانی و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی ڕێژیم، دۆخی خەڵک بەرەو خراپتربوون دەچێت.
ئەم ئامارانە کە لەلایەن خودی ڕێژیمەوە بڵاو دەبێتەوە، ئامارێکی نادروست و دوور لە ڕاستییە و چەواشە دەکرێت.