کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاماری کۆرۆنا لە ئێراندا سنووری ۷۳ هەزار کەسی تێپەڕاندا

17:02 - 25 خاکەلێوه 2720

بەپێی ئاماری فەرمیی ڕێژیمی ئێران، هەتا ئێستا ٧٣ هەزار و ٣٠٣ کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

تەنیا لە ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا، ١١١ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە و  سەرجەم هەتا ئێستا ٤ هەزار و  ٥٨٥ کەس گیانیان لەدەست داوە.

تەشەنەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بەنیسبەت ئەم دۆخەوە هۆشدارییان داوە.

وەزیری تەندروستیی ڕێژیمی ئێران داوای لە خەڵک کردووە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.

حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێرانیش وتوویەتی ئەگەر ٢ ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست بدەن، ناتوانین وڵات بخەینە حاڵەتی پشوو.

ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی پێشتر بڵاوی کردبووە ئاماری کۆرۆنا لە ئێراندا ٥ قات لە ئاماری ڕاگەیەندراو زیاترە.