
ئاماری گیانلەدەستدان لە پارێزگای کرماشان بە ڕووداوی هاتوچۆ لە ساڵی ٩٤ تا ٩٩ بە شێوەی نێونجی ٤٥٠ کەس بووە؛ واتە لە ٦ ساڵدا نزیک بە ٢ هەزار و ٧٠٠ کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە.
لە سەرەتای ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی سەرماوەز، ٢٤٤ کەس بە ڕووداوی گیانیان لەدەست داوە و ٣ هەزار و ٢٥١ کەسیش لەو پارێزگایە بریندار بوونە کە ڕۆژانە بە شێوەی نێونجی ١ کەس گیانی لەدەست داوە و ١٢ کەسیش بریندار بوونه.
ڕێگاکانی کرماشان ـ شائاباد، کرماشان ـ کامیاران و کرماشان ـ سەحنە لەو ڕێگایانەن کە زۆرترین ڕووداوی هاتوچۆی تێدا ڕووداوە.
ڕێگاکانی کرماشان ـ ڕوانسەر و هەورامان و بێستوون ـ سونقووڕ لەو ڕێگا مەترسیدارانەن کە هەر حەوتوو ڕووداوی هاتوچۆ تێیاندا ڕوودەدا.
هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لەو پارێزگایە بۆ خراپیی ڕێگاوبانەکان دەگەڕێتەوە.