کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامانجی دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکرات لە ئامریکا گۆڕینی ڕێژیمی ئێرانە

16:26 - 17 خەزەڵوەر 2720

بەرپرسێکی کاروباری نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتوویەتی: "لەوانەیە هەڵسوکەوتی هەر دوو حیزبی ئامریکا لەگەڵ ئێمە جیاواز بێت، بەڵام ئەو جیاوازییە لە چۆنیەتیی گەیشتنە بە ئامانج و ئامانجی کۆتایی هەر دوو حیزب، گۆڕینی سیستەمی ڕێژیمی ئێرانە".

"حوسێن عابدی" کارناسی کاروباری نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران لە وتوێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی "فارسـ"ـی سەر بە ڕێژیم وتوویەتی: "دوو حیزبی کۆماریخواز و دێموکرات هیچ جیاوازییەکیان بەنیسبەت ئێرانەوە نییە و ئامانجیان یەکێکە".

"عابدی" باسی لەوە کردووە: "ئامریکا یەک  نووکەڕمی بە ناوی ئیسرائیل لەنێو دڵی ئیسلامدا هەیە و هەر دوو حیزبی ئامریکا لە هەوڵی پاراستن و پاریزگارین لە ئیسرائیل و ئەو وڵاتە وەک کارتێکی گوشار لە دژی ئێمە بەکار دێنن".