کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامانجی ڕێژیم لە ئێعدامە بەربڵاوەکان تەنیا ترساندن و تۆقاندنی خەڵکە

13:23 - 27 پووشپەڕ 2720

"محەممەد مۆحێبی" شرۆڤەکاری سیاسی وێڕای دڵنیابوونی لە ڕاپەڕین و سەر‌هەڵدانی خەڵک لە ئێراندا وتوویەتی: "ئامانجی ڕێژیم لە ئێعدامە بەربڵاوەکان تەنیا ترساندن و تۆقاندنی خەڵکە".

"مۆحێبی" ڕایگەیاندووە، هەلومەرجی ئێران بەهۆی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕێژیم، گەمارۆی نێودەوڵەتی،  تەشەنەسەندنی کۆرۆنا و کێشەکانی دیکە کە بە تەواویی تەنگیان به خەڵک هەڵچنیوە؛ ڕێژیم لەهەوڵدایە به حوکمی ئێعدامی بەربڵاو،  بە ترس و تۆقاندن خەڵک بێدەنگ بکات.

ناوبراو وتوویەتی: هەرچەندە خەڵکی ئێران لە ئێستادا بێدەنگن بەڵام خەڵک لە بەرپرسانی ڕێژیم زۆر تووڕەن و ڕێژیمیش لە هەوڵی تەواو دایە کە ڕێگری لە ڕاپەڕینی خەڵک بکات.

ناوبراو باسی لەوە کردووە لە ئەگەری خۆپیشاندانێکی دیکەی خەڵکی ئێران؛ ئەو خۆپیشاندانە زۆر زیاتر و بەربڵاوتر لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ٩٦ و خەزەڵوەری ٩٨ دەبێت.