![](/weney-mallperr/12475.jpg)
كوردستان میدیا: جێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤییندا ده‌ڵێ ٨٥ تا ٩٠ له‌سه‌دی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه له سووریه‌دا، دژی دژبه‌رانی پارێزكاری حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چڕ كراوه‌ته‌وه.
ئان پێترسۆن ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له دانیشتنی كومیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته وتی كه له كاتی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی ڕووسیه له سووریه‌دا، لانیكه‌م ١٢٠ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی سووریه له ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون و زیاد بوون به حه‌شیمه‌تی ٢٢ ملوێنی ئاواره‌كانی ئه‌م وڵاته.
ڕووسیه بانگه‌شه‌ی ئه‌و ده‌كات كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی له سووریه‌دا چڕ كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی شه‌ڕڤانانی حكوومه‌تی ئیسلامی یان هه‌مان داعش، به‌ڵام خاتوو پێترسۆن له شایه‌تیی خۆی له كومیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكادا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ٨٥ تا ٩٠ له‌سه‌دی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕووسیه له ناوچه‌كانی ژێر ڕكێفی دژبه‌رانی پارێزكارانی حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له شاره‌كانی حۆما، حه‌مس، حه‌ڵه‌ب و ئه‌دلیب به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا ئێد ڕۆیس، سه‌رۆكی كۆماریخوازی كومیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌ران، وێڕای ڕه‌خنه‌ی توند له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئۆباما، ده‌ڵێ: به‌شێك له‌و كاره‌ساته‌ی كه له سووریه‌دا ده‌بینرێ ئاكامی نه‌بوونی ستراتژییه‌كی كارایه له سووریه‌دا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی زیاد كردووه: هێرشی هاوبه‌شی ئێران و ڕووسیه دژی ناوه‌نده‌كانی ده‌سه‌ڵاتی داعش نه‌بووه و نییه به‌ڵكوو دژی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه چڕ كراوه‌ته‌وه كه له لایه‌ن ئه‌مریكا و عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن.
به‌ڕێز ڕۆیس ده‌ڵێ: ئه‌مریكا ده‌بێ پاشه‌كشه بكات به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران و ڕووسیه كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیریی زیاتر له سووریه‌دا.
ناوبراو جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌توانێ به گه‌مارۆی توندتر دژی حیزبۆڵڵا كه به وته‌ی ناوبراو تێرۆریستی جێگره‌وه‌ی ئێرانن، به‌ڕێوه بچێت، هاوشێوه‌ی گه‌مارۆی چه‌ك و چۆڵ كه له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا خراوه‌ته سه‌ر ئێران.
له دانیشتنی كومیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌راندا، ئه‌ندامانی كۆماریخواز و دێموكرات خوازیاری دژكرده‌وه‌ی توند و تۆڵ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران و ڕووسیه له سووریه بوون، ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی كه به وته‌ی ئه‌م نوێنه‌رانه، ته‌ناهیی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا و قازانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی تووشی مه‌ترسی كردووه.