![](/content/upload/1/news/48122_w920.jpg)
ئامریکا كاروانێكی دیکەی گەورەی چەک و پێداویستیی نیزامیی لە عێراقەوە بۆ کوردستانی ڕۆژاوا گواستووەتەوە.
ئەو كاروانە بە دەروازەی "تەنەفـ"ـدا تێپەڕیوە و ئەمە دووەم جارە لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا ئامریکا كاروانی نیزامی ڕەوانەی کوردستانی ڕۆژاوا دەكات.
ئامریکا لە کوردستانی ڕۆژاوا ١١ بنكەی نیزامیی هەیە و بنكەكانیش لە پارێزگاكانی حەسەكە، ڕەقە و دەیرەلزوور" هەڵكەوتوون.
لە دوای ئەوەیکە "جۆ بایدن" بوو بە سەرکۆماری ئامریکا، ئەو وڵاتە گرینگیی زیاتر بە پێگەی هێزەكانی لە سووریه و یارمەتیی زیاتری هاوپەیمانەكانی دەدات، ئەمەش "توركیە"ی زیاتر نیگەران كردووە.
ساڵی ٢٠١٩ کاتێک ترامپ پشتی لە هاوپەیمانەکەی کرد و ڕێی بە تورکیا دا هێرش بکاتە سەر کوردستانی ڕۆژاوا، دێموکراتەکان و تەنانەت بەشێکی کۆماریخوازەکان زۆرترین ڕەخنەیان لە ترامپ گرت.