کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بنکەکانی تاڵبانی لە ویلایەتی هیلمەند بۆردومان کرد

12:08 - 12 گەلاوێژ 2721

"فوئاد ئەمین" وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لە پەیامێکی تویتێریدا بڵاوی کردووەتەوە: "هێزەکانی ئامریکا گرووپی تاڵبانیان لە ناوەندی ویلایەتی هیلمەند لە باشووری ئەفغانستان کردووەتە ئامانج".

بە وتەی ئەو بەرپرسەی ئەفغانستان، ٧ کەس لە هێزەکانی تاڵبان لەو هێرشەدا کوژراون.

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان پێشتر بڵاوی کردبووەوە کە تاڵبان هێرشی کردووەتە سەر زیندانی ویلایەتی هیلمەند و لە ئاکامی شەڕێکدا ٤٠ کەس لە هێزەکانی تاڵبان کوژراون.

لە دوای ئەوەیکە ئامریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە، گرووپی تێرۆریستیی تاڵبان دەستی بە گرتنەوەی شارەکانی ئەفغانستان کرد.

ئامریکا پایگای "بێگرام" گەورەترین پایگای خۆی لە کابۆل چۆڵ کرد و ڕادەستی ئەرتشی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرەڕای چوونەدەرەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان ئامریکا ڕایگەیاندووە، پشتیوانی لەو وڵاتە دەکەین.

ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لەگەڵ ڕێبەرانی ئەلقاعیدە و تاڵبان هاوکاریی نزیکی هەیە.