کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەکێرە ئێرانییەکان ڕێوشوێنی ئەمنییەتی لەبەر گرتووە

12:24 - 5 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئامریکا به مەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێرشی هەکێرەکانی سەر به ڕێژیمی ئێران، ڕێوشوێنی ئەمنییەتی بەپەلەی بۆ ئێدارەکانی ئەم وڵاتە لە بەرچاو گرتووە.

به وتەی سکای نییوز، ئەم هێرشانە بە مەبەستی دزینی "سامانەی ناوی داوێنە کامپیۆتێرییەکان"، ئیدارە دەوڵەتییەکانی تووشی کێشە کردووە. زۆربەی هەرە زۆری دامەزراوە ئەمنییەتییە سایبرییەکان پێیان وایه، که ئەم هێرشانه له لایەن هەکێرەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.

"سامانەی ناوی داوێنە کامپیۆتێرییەکان"، ژێرخانی شناسەدانانی تۆڕە کامپیۆترییە جیهانییەکانە و هەکێرەکان به گۆڕینی ئەم ڕێڕەوە و هەروەها دەسکاریکردنی ئادرەسی هەر دامەزراوەیەک لەم سامانەدا، دەتوانن دەستیان به زانیارییەکان ڕابگات و به شێوازی جیاواز ئەو تۆڕە لە نێو ببەن.

کارناسان لەسەر ئەو بڕوایەن کە ڕێژیمی ئێران لەم ساڵانەدا تواناییی خۆی بۆ ئەنجامی هێرشی سایبێری زیاد کردووە.

دەگوترێ یەکێک لە بەناوبانگترین هێرشە سایبرییەکان به ناوی "شاموون" که دژی کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی عەرەبستان ڕووی دا، کاری هەکێرەکانی سەر به ڕێژیمی ئێران بووە.

پێشتریش گرووپێکی هەکێر ناسێندران که سەر بە ڕێژیمی ئێران بوو؛ ئەم گرووپە هێرشی کردبووە سەر تۆڕە کامپیۆتێرییەکانی دەیان زانکۆ لە ١٤ وڵاتی جیهان و لەوانە بریتانیا کە مەبەست لەو هێرشە دزینی ئێعتبارنامەی زانستیی خوێندکارەکان بۆ دەورلێدانی گەمارۆوەکان لە بواری زانستیدا بووە.