کوردستان میدیا: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا لە نوێترین هەوڵیدا دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، کۆمەڵێک گەمارۆی دژی ئێران پەسند کرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە کە سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی بنیاتنانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا پەسند کردووە.
سزاكان، هه‌موو ئه‌و پرۆژانه ده‌گرێته‌وه كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له‌ژێر كۆنترۆڵی سپای تێرۆریستی پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندان.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، "مایک پۆمپێئۆ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا لەبارەی ئەو گەمارۆوە ئابوورییانەوە وتوویەتی: "سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه ده‌بێته هۆی باشتر چاودێریكردنی پرۆگرامی ناوكیی ئێران".
هه‌روه‌ها ئەو گەمارۆیانە ئه‌و پرۆگرامه سنووردار ده‌كات و توانای ئێرانیش بۆ پێشخستنی توانا ناوكییه‌كانی په‌ک ده‌خات.
به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی ئا‌مریكا، فرۆشتن و گواستنه‌وه‌ی كانزای خاو، یان نیوە دروستكراو، گرافیت، خه‌ڵووز، پرۆگرامسازی و هه‌موو جۆره بۆرییه‌كی ئاسان بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌یه.