کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دوو نەوتکێشی ڕێژیمی ئێرانی ڕاگرت

12:03 - 20 رەشەمه 2721

هەواڵدەریی "ئاسۆشەیتد پرێس" ڕایگەیاندووە ئەو دوو نەوتکێشەی کە دوو مانگ لەمەوپێش لەلایەن وڵاتی ئامریکاوە ڕاگیرابوون سەر بە ڕێژیمی "ئێرانـ"ـن کە بەڵگەی ساختەییان بۆ دروست کراوە و هەروەها ڕەنگ کراونەتەوە هەتا نەناسرێنەوە.

دوو شیرکەتی "یوونانـ"ـی خاوەنی ئەو دوو ئەوتکێشەن کە دوای ڕاگیرانیان لەلایەن وڵاتی ئامریکا ناچار بوونە بارەکانیان کە بڕی ٣٨ ملیۆن دۆلار بووە بە بڕیاری ئەو وڵاتە لە "هیوستۆن و باهاما" بەتاڵ بکەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لە وەرزی پاییزی ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیدا کەشتیی "ئێم، تی، ئێستاک ١"ی ڕێژیم ئێران کە گەمارۆشی لەسەرە لە شاری" خارک" نزیک بە ٧٣٤ هەزار بۆشکە نەوتی بار کردووە و ئەو بارەشی لە دەریادا ڕادەستی کەشتییەک بە ناوی "ئارینا" کە ئاڵا وڵاتی "پاناما"ی لەسەر بووە ڕادەست کردووە.

جێگای ئەماژەیە کە ئەو دوو کەشتییە کاتی ڕادەستکردنی بارەکانیان بۆ ئەوەیکە ئاشکرا نەبن ڕادارەکانی خۆیان کووژاندووەتەوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی ڕێژیم کەشتیی "ئارینا" نەیتوانیووە بارەکەی بفرۆشێت و لە مانگی گەلاوێژی ساڵی ٢٠٢١دا ئەو بارەی ڕادەستی کەشتیی "ئێم،تی، نوتوسـ"ـی یوونان کردووە.