کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دڵنیایە لەوەی کە دەتوانێت هاوپەیمانییەتی لە کەنداودا پێک بهێنێت

12:13 - 13 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا : "مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری کاروباری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا وتوویەتی کە ئامریکا لە پێکهێنانی هاوپەیمانییەتیەکی نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان دڵنیایە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" کە ئەمڕۆ یەکشەمە، ١٣ی گەلاوێژ، بڵاوکراوەتەوە، "مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئوسترالیادا، بە هەواڵنێرانی وتووە: "سەرەڕای نیشاندانی بێ مەیلیی بەشێک لە وڵاتانی ئورووپایی و ئاسیایی لەمەڕ داخوازیی پێکهێنانی هاوپەیمانییەتیەک بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییەکان لە کەنداودا، بەڵام ئێمە لە پێکهاتنی هاوپەیمانییەتیەکی لەم چەشنە دڵنیاین".