"جۆ بایدن" سەرکۆماری ئامریکا لە نامەیەکدا بۆ مەجلیسی نوێنەران و سێنا دۆخی ئاوارتەی دژی سووریە درێژ کردەوە.
"بایدن" دۆخی ئێستای سووریە بە تایبەتی لە پێوەندی لەگەڵ هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر باکووری سووریە وەک هەڕەشەیەکی جیدی دژی ئامریکا و ناوچەکە وەسف کردووە.
سەرکۆماری ئامریکا وتوویەتی: ''دوای هەوڵەکانی تورکیە لە نێوخۆی سووریەدا شەڕ دژی داعش لە عێراق و سووریەدا دژوارتر بووە".
ئەو بڕیارەی "بایدن" لەکاتێکدایە کە حەوتووی ڕابردوو سەرکۆماری تورکیە و ڕووسیە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان لە کوردستانی ڕۆژاوا گفتوگۆیان کردووە.
بەرنامەی "بایدن" بۆ سووریە بەم چەشنەیە کە کێشەی سووریە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
ئامانجی سەرەكیی ئامریکا لە سووریه بەرەنگاربوونەوەی ئێران و ڕێكخراوی داعشە لەگەڵ پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل.
هێزەكانی سووریەی دێموكرات (هەسەدە)، بەهۆی پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ واشنتۆن ناڕەزایەتیی وڵاتانی دراوسێی "سووریە"ی لێ کەوتووەتەوە.