سەرۆکی دامەزراوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئامریکا داوای لە سەرکۆماری ئامریکا کردووە بۆ پێشگرتن هەڵایسانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، ستراتیژیی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران بگرێتە بەر.
"مایکل ماکۆفێسکی" سەرۆکی دامەزراوەی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئامریکا وتوویەتی، ئامریکا دەبێ ستراتیژیی ڕووخانی ڕێژیمی ئێران بگرێتە بەر و هەروەها دەبێ سیاسەتی گوشاری لانیزۆری ئامریکا درێژەی هەبێت هەتا ناکۆکییەکان لە ئێراندا زیاتر بێت.
بەرپرسانی دەوڵەتی ئامریکا لەوانە "تێد کروز" سێناتۆری کۆنگرەی ئامریکا داوای لە "دانڵد ترامپ" سەرکۆماری ئامریکا ڕێکەوتنی ناوکیی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بدڕێنێت.
ئەو بەرپرسەی ئامریکا داواشی کردووە کە ئامریکا گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی تاران وەگەڕ بخاتەوە.
ئامریکا بە سیاسەتی لانیزۆر بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ ڕێژیمی ئێران کۆنترۆڵ بکات و دەستی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەکەدا کورت بکاتەوە.
ڕێژیمی ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی خۆیدا ڕاستییەکانی لە جیهان شاردووەتەوە و لە ڕێککەوتن ئەتۆمی ناوسراو بە بەرجام لەگەڵ دەوڵەتی ئۆبامادا توانی پەرە بە چالاکییە ناوکییەکانی بدات.