کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا دەبێ پشتیوانی لە گۆڕینی ڕێژیمی ئێران بکات

13:20 - 30 خاکەلێوه 2720

بلاڤۆکی "فارێن ئەفایرز" (Foreign Affairs) بڵاو کردووەتە گۆڕێنی ڕێژیمی ئێران بابەتێکی پێویستە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە "گۆڕینی ڕێژیم" لە ئێراندا لەلای واشنتۆن چەمکێی ژەهراوییە؛ بەڵام ڕێژیمی ئێران ڕێژیمێکە کە ناورۆکەی ناگۆڕدرێت و گۆڕینی سیاسەتەکانی ئەو ڕێژیمە و چاوڕوانی بۆ ئەو شتە دووپاتکردنەوەی هەڵەیەکە کە ٤٠ ساڵە درێژەی هەیە.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات ئامریکا تەنیا دەیهەوێ هەڵسوکەوتە دیکتاتۆرییەکانی بگۆڕێت ئەوەش سیاسەتێکی هەڵەیە.

گۆڕینی هەڵسوکەتی ئێران ڕوو نادات ئەو ڕێژیمە دەسەڵاتێکی ڕادیکاڵە بۆیە گۆڕینی ڕێژیم لەلایەن ئامریکاوە کاریگەریی زیاترە.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە ئامریکا دەتوانێت بە پێکهێنانی دۆخێکی گونجاو؛ ڕووخانی ڕێژیمی ئێران وەدی بێنێت چونکە ڕێژیمی ئێران لاوازتر لەوەیە کە هەندێک باس لەوە دەکەن بەهێزە.

لە ڕاپۆرتەدا باس لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران، خەباتی مەدەنیی خەڵک، بێکاری، گرانی، گەندەڵی و کێشەکانی ڕێژیمی ئێران کراوە کە لەگەڵی بەرەوڕوویە؛ بۆیە نابێ دەرفەت لە دەست بچێت و ڕێژیم بگۆڕدرێت.

هاوکات ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئاخوندەکان ئەنجام نادرێت و بۆیە دەبێ ئامریکا سیاسەتی گۆڕینی ڕێژیم بگڕێتە بەر و بۆ لاوازکردنی ئێران هەرچی لەدەستی دایە بکاری بێنێت.