کوردستان میدیا: ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای پلانی A.B.Cی ئامریکا پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێ و ئامریکا بە نەخشەی سایکس ـ پیکۆ هاتووەتە ناوی گۆڕەپانی ناوچەکەوە.
میدیا جیهانییەكان باس لەوە ده‌كه‌ن "جان بۆڵتن" ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نیشتمانی ئامریکا سەردانی تورکیەی کردووە لەگەڵ خۆی نه‌خشه‌ی سایكس-پیكۆی نوێی پێیە.
بە گوێرەی نه‌خشه‌كه سووریه به‌سه‌ر چه‌ندان ناوچه دابه‌ش كراوه.
"جەیمز جێفری" نوێنه‌ری تایبه‌تی سەرکۆماری ئامریکا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باسی لەوە کردووە، نه‌خشه‌كه ناوی سایكس-پیكۆی نوێی له‌سه‌ره و ڕۆژنامه‌ی "وال‌ستریت ژۆرناڵ"ـ لەبارەی ئەو نەخشەیە نووسیویەتی له نه‌خشه‌كه‌دا ناوچه‌یه‌ک به ناوچه‌ی هێڵی سوور دەسنیشان كراوه و به توركیه ده‌گه‌یه‌نرێ، كه به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ بچێته ئه‌و ناوچه‌یه، چونكه شوێنی پاراستنی كورده‌كانه.
سه‌رچاوه‌کانی هەواڵ له كۆشكی سپییه‌وه باس لەوە دەکەن سه‌ردانه‌كه‌ی بۆڵتن بۆ دیاریكردنی ئه‌و ناوچانه‌یه كه ئانکارا بۆی هه‌یه ئۆپراسیۆنی لێ ئه‌نجام بدات، ئه‌و ناوچانه‌یشی له نه‌خشه‌كه به ڕه‌نگی سوور كێشراون، وه‌ک ناوچه‌ی پاراستنی كورده‌كان دیاری كراوه و ئا‌نكا‌را به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ یه‌ك سه‌ربازیش بباته ئه‌و سنووره‌وه.
ئامانجی ئو هه‌نگاوه‌ی ئامریکا بۆ ئه‌وه‌یه ڕێ له شه‌ڕی كورد و توركیه بگرێ و ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی بۆ كورده‌كانیش دیاری كردووه، هه‌موو كات وه‌ك شوێنپێیه‌كی ئامریکا له سووریه ده‌مێنێته‌وه و هه‌ركات واشینگتۆن بخوازێ ده‌توانێ هێزه‌كانی بۆ ئه‌وێ بجوڵێنێ و به به‌هێزی بگه‌ڕێته‌وه ناو هاوكێشه‌كانی سووریه.
ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆ له ساڵ ١٩١٦ی زایینی واژۆ كرا و ١٠٢ ساڵی به‌سه‌ری تێپه‌ڕیوه، كه له دوای جه‌نگی یەکەمی جیهانی، میراتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه به‌سه‌ر به‌ریتانیا و فەرانسەدا له ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك دابه‌شكرا و دواتر ڕووسه‌كان ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یان ئاشكرا كرد.