
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا دوو کەسی "ئێرانـ"ـی و "چینـ"ـی و ٩ دامەزراوەی ئێرانـ"ـی، چینـ"ـی و "ئیماراتـ"ـی بە تاوانی هاوکاریی بۆ فرۆشی بەرهەمە پێترۆشیمییەکانی ئێران سزا دا.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە کەسێکی ئێرانی و کەسێکی "چینـ"ـی بە لیستی گەمارۆکانەوە زیاد کردووە.
شیرکەتەکانی پێترۆشیمی " فن آوران ایران"، "خارک"، "مارون"، "فیوچر گیت"، شیرکەتی کەشتیڕانی "جی ایکس"، شیرکەتە بازرگانییەکانی "یوچم جنرال" و " اسکای زون" سەر بە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و هەروەها شیرکەتە چینییەکانی "کین ول ئینتێرنەشناڵ" و " تیم فۆرد اینتێرپرایزز" کەوتوونەتە لیستی گەمارۆکانی ئامریکاوە.