وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئامریکا سزای نوێی ئابووریی دژی ژماره‌یه‌ک كۆمپانیا و کاربەدەستدا پەسند کردووە، كه کەرەستە ئهلێكترۆنییهكان بۆ دامه‌زراوه نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران ده‌كڕن.
خەزێنەداریی ئامریکا ٦ كۆمپانیا و ٤ كه‌س که كارئاسانییان بۆ كڕینی كاڵا هه‌ستیاره‌كان كردووه سزا داوە.
ئەو کەسانە کەلوپەلی ئێلێکترۆنیکیان بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری کڕیوە.
وه‌زاره‌تی خەزێنەداریی ئامریکا هه‌ر یه‌ک له كۆمپانیای" Hoda Trading، Proma Industry، Industry Co. Soltech، Naz Technology Co"و چه‌ند كۆمپانیای دیكه‌ی سزا داوە.
"ستیو منوشێن"، وه‌زیری خەزێنەداریی ئه‌مه‌ریكا وتوویەتی: "ڕێژێمی ئێران تۆڕێكی جیهانیی كۆمپانیاكان به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا نیزامییەکامی، كه كاریان تێكدانی
ناوبراو جەختی کردووەتەوە: "ئامریکا دژ به‌و كه‌س و لایه‌نانه كه هاوكاریی نیزامیی ڕێژێمی ئێران و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ک ده‌كه‌ن؛ دەگرێتە بەر".