وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا سێ هاووڵاتیی ئێرانی بەهۆی پیلان بۆ هەناردەکردنی کاڵای زۆر گرینگ بۆ ئێران و دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا سزا داوە.
بەپێی ئەو بەیانییە سێ کەس لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٥ هەتا ٢٠١٧ لە ڕێگای "فریودانـ"ـی شیرکەتە ئامریکاییەکان "کەرەستەی زۆر پێشکەوتوو"ی دروستکراوی "ئامریکا"یان لە ڕێگای ئیمارات بۆ ئێران ناردووە.
شوناسی ئەو سێ کەسە "ئارەش یووسفیی جەم، ئەمین یووسفیی جەم و عەبدوڵڵا موئمینی" ڕاگەیەندراوە.
وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ڕایگەیاندووە ئەگەر تاوانی ئەو سێ کەسە بسەلمێندرێت ئەو کەسانە لە ٥ ساڵ زیندان و ٢٥٠ هەزار دۆلار و بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی هەناردەکردن بە ٢٠ ساڵ زیندان و ٥٠٠ هەزار دۆلار جەریمە دەکرێن.