![](/content/upload/1/news/49932_w920.jpg)
بەرپرسێکی نیزامیی ئامریکا ڕایگەیاندووە تەقینەوەی ڕۆژی دووشەممە کە پێوەندی بە هاویشتی چەند ڕاکێت بۆ سەر فڕۆکەخانەی "کابۆل" هەبووە، لەلایەن سیستمی بەرگریی مووشەکییەوە پووچەڵ کراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "ڕۆیتێرز" هەڵسەنگاندنەکانی سەرەتایی دەرخەری ئەوەیە کە هیچ هێزێکی ئامریکایی لەو ڕووداوەدا نە بریندار بوونه و نە گیانیان لەدەست داوە.
هاویشتنی ئەو ڕاکێتانە بۆ فڕۆکەخانەی "کابۆل" یەک ڕۆژ لە دوای هێرشی دڕۆنیی ئامریکا ئەنجام دراوە کە لەو ڕووداوەدا ماشێنێکی بۆمبڕێژکراو بە مووشەکێک لەلایەن دڕۆنەکەوە تەقێندرایەوە.
میدیاکان بڵاویان کردەووتەوە کە لەو هێرشەدا چەند منداڵ گیانیان لەدەست داوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو لە هێرشێکی خۆکوژیی ئەندامێکی گرووپی "داعشی خوراسان" بۆ بەهۆی کوژرانی نزیک بە ١٧٠ کەس لەوانە ١٣ سەربازی ئامریکایی.
لەو کاتەوە ئەوە دووهەمین هێرشە کە لەلایەن هێزەکانی ئامریکاوە دەکرێتە سەر ئەندامانی داعش.