کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا ١١ شیرکەتی بەهۆی هەوڵدان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە

14:58 - 26 سەرماوەز 2721

وەزارەتی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک، ٣٧ شیرکەت کە بەپێچەوانەی سیاسەتی دەرەوە یان ئەمنییەتی نەتەوەیی ئامریکا کار و چالاکییان ئەنجام داوە، خستە لیستی گەمارۆکانەوە کە لەو ژمارەیە ١١ شیرکەت بەهۆی پەیوەندییان لەگەڵ ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران خراونەتە ئەو لیستەوە.

ئەو وەزارەتخانەیە ٣ شیرکەتی بە ناوەکانی "ویولێت ئێلێکترۆنیکز، کام تل، ئێچ ئێس جی ئێلێکترۆنیکز"ی خستووەتە لیستی ئەو شیرکەتانەی کە لەنێو لیستی گەمارۆکانی وەزارەتی خێزانەداریی ئامریکادان.

وەزارەتی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەو چەند شیرکەتەی بە هۆکاری ناردنی هەندێک ئامراز کە ڕێژیمی ئێران بۆ بەرنامەی مووشەکی و چەکوچۆڵ کەڵکیان لێ وەردەگرێت، خستە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.