کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا شیرکەتێک و کەسێکی ئێرانیی تەحریم کرد

11:24 - 14 سەرماوەز 2720

دەوڵەتی ئامریکا لە درێژەی سیاسەتە لانیزۆرەکانی خۆی دژی ڕێژیمی تاران ئەمجارە شیرکەت و کەسێکی ئێرانی، کە لە پرۆژەی دروستکردنی چەکی شیمیاییدا چالاکییان هەبووە، تەحریم کرد.

ئامریکا ڕایگەیاندووە ئەو گەمارۆیانە لە درێژەی سیاسەتی لانیزۆری کابینەی ترامپ دژی تارانە و هەتا کۆتایی مانگی ژانویە درێژەی دەبێت.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا "گرووپی مەیسەمی" و بەڕێوەبەری ئەو گرووپە کە چالاکییان لە بەشی دروستکردنی چەکی شیمییایدا هەبووە، تەحریم کردووە.

"ستیو منوچێن" وەزیری خەزێنەداریی ئامریکا وتوویەتی؛ دروستکردنی چەکی شیمیایی لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشەیەکە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ و جیهان.