کوردستان میدیا: ئامریکا لە بڕیارێکدا چەندین گرووپی میلیشیایی کە هاوکارییان لەگەڵ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە هەیە، خستووەتە ناو لیستەی تێرۆرەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، كۆنگرەی ئا‌مریكا لە بڕیارێكدا گرووپە میلیشیاكانى "عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق، نوجه‌با و حیزبوڵڵاى عێراق"ی خستووەتە ناو لیستى تێرۆره‌وه.
لەو بەڵگەنامەیدا کە کۆنگرەی ئامریکا بڵاوی کردووەتەوە، ناوی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی تێدایه.
ئه‌و گرووپه شیعه مه‌زهه‌به چه‌كدارانه‌ی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پاڵپشتی دەکرێن و ئاراسته‌یان پێ دەدرێت و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندن جار هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه‌كانی ئا‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كەدا كردووه هەتا پاشه‌كشه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.
ماوەیەک پێش "قەیس خەزعەلی" بەرپرسی میلیشیای عەسایبی ئەهلی حەق، كە بەشێكن لە حەشدی شەعبیی سەر بە ڕێژیمی ئێران، لە وتارێكدا بە ئاشكرا ئاماژەی بە پیلانی ئەو ڕێژیمە بۆ دەسبەسەرداگرتنی تەواوەتی هەریەک لە وڵاتانی عێراق، سووریه، لوبنان و یەمەندا کردووە.
تا ساڵی ٢٠٠٤ عەسایبی ئەهلی حەق بەشێک لە ڕەوتی سەدر بوو، کە دواتر قەیس خەزعەلی لێی جیابووەوە و میلیشیایەکی بە ئاشكرا دامەزراند، كە ژمارەی چەكدارانی ئەو میلیشایە ١٠ هەزار كەس دەبێت.