کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لەسەر سزادانی ئێران سوورە

12:32 - 2 بانەمەڕ 2721

"نێد پرایس" وتەبێژی دەرەوەی ئامریکا ڕایگەیاندووە، بەنیسبەت ئەو گەمارۆیانەی کە پێوەندییان بە بەرجامەوە نییە بەردەوام دەبین.

ئەو بەرپرسەی ئامریکا وتوویەتی، لە ئێستادا ئێمە تاوتوێی ئەو گەمارۆیانە دەکەین کە لەگەڵ ڕێککەوتنی ناوکی پێک ناکۆکن.

ناوبراو وتوویەتی، لەسەر سزادانی ڕێژیمی ئێران لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، مووشەکی بالستیک و پشتیوانی لە گرووپە تێرۆریستییەکان لە ناوچەدا سوورین.

گەڕانەوەی ئامریکا بۆ بەرجام دژایەتیی نێوخۆی دەسەڵاتدارانی ئامریکای لێ کەوتووەتەوە.

٢ هەزار بەرپرسی پێشووی ئامریکا و ئیسرائیل لە نامەیەکدا داوایان لە "جۆ بایدن" کردووە کە نابێ بگەڕێتەوە بۆ بەرجام.