کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا لە نزیک سنوورەکانی ئێران پایەگای نیزامیی نوێ دروست دەکات

12:28 - 9 رێبەندان 2719

ماڵپەڕی ئیسرائیلیی "بریکینگ دیفێنس"، لە زاری سەرچاوە ئیتلاعاتییەکانی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، ئامریکا لە خاکی عێراق ناچێتە دەرەوە و بڕیارە لە نزیک سنوورەکانی ئێران پایەگا دروست بکات.

بەپێی ڕاپۆرتی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی "بریکینگ دیفێنسـ"ـی ئیسرائیلییەوە،  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا نایەوێت لە خاکی عێراق بچێتە دەرەوە و بە پێچەوانەوە لە هەوڵدایە کە لە هەرێمی کوردستان و لە نزیک سنوورەکانی ئێراندا پایەگای نیزامی دروست بکات.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئامریکا دەیهەوێت لە نزیک شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە کە تەنیا ١٤ کیلۆمیتر لە سنووری ئێران مەودای هەیە و هەروەها لە باشووری پارێزگای هەولێر، پایەگای "نیوە دایم"ی نیزامی دروست بکات.

پاش کوشتنی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" لەلایەن ئامریکاوە، مەجلیسی عێراق بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک داوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئامریکا لە عێراقی کرد.