کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: لە ئەگەری ڕێکنەکەوتنی ڕێژیمی ئێران، لە ڕەوتی وتووێژەکان دەچینە دەرەوە

10:58 - 10 رەشەمه 2721

"نێد پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمە ڕایگەیاند: "ئەگەر ڕێژیمی ئێران لە ڕەوتی وتووێژەکان بۆ ڕێککەوتنی بەرجام مەیل نیشان نەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا درێژە بە وتووێژەکان نادات".

ناوبراو هەروەها دەڵێت: "ئەوەی کە ئامریکا دەیهەوێت وتووێژەکان ڕابگرێت بە مانای ئەوە نییە کە دۆخەکە هەر بەو شێوەیە بمێنێتەوە. ئامریکا پێشتریش لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە ئەگەری نییەتخراپیی ڕێژیمی ئێران باسی لە بەکارهێنانی هەندێک بژاردە دژ بە ئێران کردبوو".

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ڕێژیمی ئێران داوای هەڵگرتنی تەواوی ئەو گەمارۆیانە دەکات کە لە دەورەی سەرکۆماری "دۆناڵد ترامپـ"ـدا بەسەریدا سەپاوە، بەڵام ئامریکا وتوویەتی ئەو گەمارۆیانەی کە بە هۆکاری "مافی مرۆڤی" یان "پشتیوانی لە تێرۆریزم" بەسەر ڕێژیمی ئێراندا سەپاون، ئیمکانی هەڵوەشانەوەیان نییە و بەپێی ڕێککەوتن تەنیا دەتوانن گەمارۆکانی پەیوەندیدار بە پرسی ناوکی لەسەر ڕێژیمی ئێران هەڵبگرن.