کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران قەدەغە دەکات

15:42 - 26 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: یاساداڕێژەرانی ئەیالەتی ویسکانسێنی ئامریکا گەڵاڵەی قەدەغەکردنی بازرگانیان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئامادە کرد.

هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، بڵاوی کردەوە کە یاساداڕێژەرانی ئەو ئەیالەتە لەو گەڵاڵەیەدا کە ئامادەیان کردووە، مامەڵەی بازرگانی و ساتوسەودای ئەو کۆمپانیانەی کە دەیانهەوێ سەرمایەگوزاری لە ئێراندا بکەن، ‌قەدەغە دەکرێت.

یاساداڕێژەانی ئەو گەڵاڵەیە لەو باوەڕەدان کە ئەو گەڵاڵەیە ڕەوتی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئۆباما لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دوا دەخات.

هەیئەتی سەرمایەگوزاریی ئەیالەتی ویسکانسێن بەپێی ئەو گەڵاڵەیە، مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ هەر شیرکەتێکی ئێرانی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێراندا بازرگانی دەکات یا گرێبەستی ئابووریان هەیە، قەدەغە دەکات و هەروەها ئەو گەڵاڵەیە فرۆشتنی کەل‌وپەل بە ئێرانیش لەخۆ دەگرێت.

نوێنەری مەجلیسی ئەیالەتی دیل‏کووینگا لە وتوێژێکدا لەگەل هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپریس‌دا ڕایگەیاندووە کە ئەو گەڵاڵەیە بەربەستی زیاتر بۆ دەست‏پێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە چەکی ناوکی دروست دەکات و ئەو ڕێژیمە ناتوانێت دەستی بە تکنۆلۆژیی ڕۆژئاوا بگات.

ئەو گەڵاڵەیە لە کاتێکدایە کە عەباس عەراقچی جێگری وەزارەتی کاروباری ڕێژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە دوای جێبەجێ‌کردنی بەرجام کۆمپانیا بیانییەکان بە بێ‌ هیچ کێشەیەک دەتوانن گرێبەستی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئێران واژۆ بکەن.
ناوبراو لەکاتێکدا ئەو قسەیە دەکات کە نوێنەرانی ئامریکا و یەکیەتیی ئورووپا لە دانیشتنێکدا لەسەر مکانیزمێک بۆ لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ڕێژیمی ئێران وتووێژیان کردووە.