ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی پووشپەڕ وەزارەتی دادگوستەریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە کە ٣٦ ماڵپەڕی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی داخستووە.
وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ئەو ٣٦ ماڵپەڕەی بەهۆی بڵاوکردنەوەی "زانیاریی چەواشەکارانە" و کردەوەی "توند و تیژانە" داخستووە.
لەو ڕاگەیاندراوەدا هاتووە کە وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ٢٣ ماڵپەڕی یەکیەتیی "ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنی ئیسلامیی ئای ئاڕ تی ڤی یوو" و هەروەها سێ ماڵپەڕی سەر بە "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا لە چالاکی ڕاگرتووە.
لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە ئامریکا گرووپی "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی خستووەتە نێو پێڕستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئەو وڵاتە.