ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە درێژەی هەوڵەکانی خۆی بۆ پێشگرتن لە گرووپە تێرۆریستییەکانی ئێران و هەڕەشەکانیان ماڵپەڕی گرووپی تێرۆریستیی "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی عێراقی داخست.
بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت کاتێک سەردانی ماڵپەڕی ئەو گرووپە تێرۆریستییە دەکەن، ئاگادار دەکرێنەوە کە ئامریکا ئەو ماڵپەڕەی داخستووە.
پێشتر وەزارەتی دادگوستەریی ئامریکا ماڵپەڕی "ئەلئیتجاە" سەر بەو گرووپە تێرۆریستیەی داخستبوو.
ماوەیەک پێش لە پێوەندییەدا ماڵپەڕی گرووپی تێرۆریستیی "ئەلنوجەبا"ی داخست.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ماڵپەڕ و تۆڕەی کۆمەڵایەتیی جۆراجۆر سەر بە ڕێژیمی ئێران داخراون.