![](/content/upload/1/news/48994_w920.jpg)
"گران ئۆزجان" نوێنەری پارتی دێموکراتی گەلان (HDP) لە ئامریکا باسی لەوە کردووە، سەرکۆماری ئامریکا هۆشداریی بە "ڤلادیمیر پووتین" و "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" داوە کە نابێت چیدیکە هێرش بکرێتە سەر کوردستانی ڕۆژاوا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر.
ئەم هۆشدارییە لە کۆبوونەوەی بروکسێل لەلایەن ئامریکاوە بە سەرکۆماری ڕووسیە و تورکیە دراوە.
لە ناکۆکییەکانی "سووریە"دا، تورکیە پشتیوانی لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات کە هەرێمی عەفرین، ناوچەی سەرێ کانی و چەند ناوچەیەکی دیکە وەک ـئەلبابـ"ـیان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ساڵی ٢٠١٩ی زایینی تورکیە هێرشی کردە سەر ناوچەی سەرێ کانی و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کرد.
کشانەوەی ئامریکا لە ناوچەی سەرێکانی کە هێرشەکەی تورکیای بەدوادا هات، کاردانەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی ئامریکای بەدوادا هات.
ڕووسیه پاڵپشتی لە سووریه دەکات و ئەو ڕێژیمە
بەهۆی ئەو هاوکارییەوە توانیویەتی بەشی زۆری خاکەکەی لە ژێر دەستی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەربهێنێتەوە.