کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا و چین پێش بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەگرن

11:43 - 7 رەزبەر 2721

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" لە هەواڵێکدا لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی ئامریکایی بڵاوی کردووەتەوە کە لە هەوڵدان شیرکەتەکانی چینی بەو قەناعەتە بگەیەنن کە ئەو نەوتەی ئێران بە دزی دەیفرۆشێت لەو ڕێژیمەی نەکڕن.

ئەو هەوڵەی ئامریکا و چین بۆ ئەوەیە هەتا گوشاری زیاتر بخەنە سەر ئێران و ئیزن نەدەن ئێران دەستی بە پارە ڕابگات.

گەمارۆکانی ئامریکا، زەربەی جیددیی لە هەناردەکردنی نەوتی ئێران داوە، هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە بە بەراورد لەگەڵ ڕادەی هەناردەکردن لە وەرزی بەهاردا، ٦٠ لەسەد کەم بووەتەوە.

لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا ڕێژیمی ئێران پێویستە ٢.٣ ملیۆن بەرمیل نەوت بفرۆشێت و هەموو داهاتەکەی بۆ ئێران بگەڕێتەوە. ئەو داهاتەی کە ڕێژیم پێشبینیی کردووە، بەبێ لابردنی گەمارۆوە ئابوورییەکان دەستەبەر نابێت.