
هێزە دەریاییەکانی دوو وڵاتی ئامریکا و ئیسرائیل مانۆڕێکی دەریایی هاوبەشی دە ڕۆژەیان لەژێر ناوی "بەرگریی ڕەوا" لە کەناراوەکانی ئیسرائیل بەڕێوە برد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، فەرماندەیی ناوەندیی هێزی دەریایی ئامریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەو مانۆڕە نیزامییە لەسەر ئەمنییەتی دەریاکان، پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنیی دەریایی، بابەتە تەندروستییەکان و چەندین بابەتی دیکە بەڕێوە چووە".
زیاتر لە ٣٠٠ پێرسۆنێلی ئامریکایی پێکهاتوو لە تیمێکی مەلەوانیی شارەزا لە پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی و هەروەها پاپۆڕی شەڕکەری "USSK" لەو مانۆڕەدا بەشدارییان کردووە.
ناوچەی عەمەلیاتی ناوگانی پێنجەمی هێزی دەریایی ئامریکا ڕووبەرێکی نزیک بە ٢ و نیو ملیۆن مایلی چوارگۆشەی بە دەستەوەیە کە چەندین کەنداو و تەنگەڵان لەخۆ دەگرێت.