نوێنەرایەتی ئامریکا لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی لە بەیاننامەیەکدا پشتیوانی خۆی لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی سێ وڵاتی ئورووپایی دژی ئێران کرد.
سێ وڵاتی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بەنیسبەت بەرنامە ناوکییەکەی بداتەوە.
ئەم سێ وڵاتە نیگەرانیی خۆیان لەوەیکە ئێران زیاتر لە چوار مانگە ناورۆکی پۆرتۆکۆلی ناوکی پێشێل کردووە و ئیزنی به پشکێنەرانی ئەم ئاژانسە نەداوە، دەربڕیوە.
لە کۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا پێداگری لەسەر ئەوە کراوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا پشتیوانی لەو بڕیاڕنامەیە دەکات.